بە چاودێری لیژنەی زانستی و بە سەرپەرشتی هەردوو مامۆستای بەڕێز مامۆستا سۆزیار و مامۆستا پەیوەست پێشبڕكێیەکی زانستی تایبەت بە
کۆد نووسین لە نێوان فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی پەیمانگە بەشی پرۆگرامینگ سازدرا تایبەت بوو بە بەرنامەکانی
(java and C++)
لە ئەنجامدا هەرسێ فێرخوازی ئازیز (شامیر عباس ، ئارا ئاوات، ندا صلاح الدین) توانیان بە کەمترین ماوە پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم بەدەست بێن. پاشان لە لایەن پەیمانگەوە خەڵاتکران.
فێرخوازان و مامۆستایانمان جێگەی شانازیمانن
وێنەی زیاتر