2022-08-10   831     
لەگەڵ گەشەسەندنی خێرا لە بواری (IoT)، ژمارەی بەرنامەکانی IoT کە هەستیارن بە دواکەوتن و وزەی سەرف بوو لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. بەرنامەکانی IOT هەموو ئەوبەرنامانە دەگریتەوە کە پەیوەستن بە ئینتەرنێتەوە و پیویستە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە کۆنتڕۆڵ بکرێن ، ئەم بارنامانە نابێت تاخیربوون واتە دواکەوتن تیایاندا ڕووبدات بۆنموونە کۆنتڕۆلکردنی درۆنەکان یاخود کۆنتڕۆلکردنی ئوتۆمبێلی زیرەک لەسەر جادەکان یاخود ئەنجامدانی کاری نەشتەرگەری بەشێوازی ئۆنلاین ، ئەم ئەپڵیکەیشنانەو و زۆریش زیاتر لە ئەمان پێویستی بە جۆرێک لە ئینتەرنیتە کا نابیت تاخیربوون ڕووبدات چونکە دەبێتە هۆی کارەسات .
بویە لەم چەند ساڵەی کۆتایدا زۆرتین لێکۆلینەوەی زانستی لەو بوارەدا کراوە بۆ ئەوی بتوانرێت لە ڕێگەی 5G یەوە ئەو کیشانە چارەسەربکرێت و یەکێک لەو چارەسەرانە برییتیە لە Mobile Edge Computing کە ئیمەش لەم کارەماندا سودمان لەو تەکنیکە بینیووەو توانیومانە ئەنجامێکی زۆر باش بەراورد بە ئەو کارانەی پیشتر لەو بوارەدا کراوە بەدەست بهێنین هەم لەڕووی خێرای و هەم لەڕووی وزەی سەرف بووەوە و بۆیە لێکۆلینەوەکە لە گۆڤاری زانستی نێودەوڵەتی IEEE Systems Journal کە فاکتەرکاریگەری 4.802 بڵاو کرایەوە .
لینکی بڵاوکراوەکە:
https://ieeexplore.ieee.org/document/9817045