Artificial Intelligence
  2025-01-08       113     

زیرەکی دەستکرد بریتیە لە بەکارهێنانی زیرەکی مێشکی مرۆڤ لە ناو ئامێرەکان، بە تایبەت لە سیستمەکانی کۆمپیتەر. 
واتە ئەو تاسکانەی کە ئامێرەکان و بە تایبەت کۆمپیتەرەکان ئەنجامی ئەیەن بە هەمان توانا و زیرەکی کە مێشکی مرۆڤ هەیە ئەنجامی بەن وبە هەمان خێرایی و ووردی.[1]
زیرەکی دەستکرد کۆمەڵێک نمونەی زۆر باوی هەیە لەوانە:
Expert Systems:  واتە بەکارهێنانی زیرەکی زانایان لە ئەنجامدانی تاسکەکان.
Natural Language Processing (NLP): مەبەست لێی ئەوەیە کە ئامیرەکان بە جۆرێک بن کە لە زمانی ئاسایی مرۆڤ تێ بگات.
Speech Recognition: هەڵەستێت بە گۆڕینی ئەو تێکستانەی مرۆڤ ئەیڵێت بۆ نوسینی دیجیتاڵی.
Machine Vision: بەشێکی دیکەی زیرەکی دەستکرد بریتیە لە بینین کە هەمان کاری بینینی مرۆڤ دەکات بەوەی ئەو شتانەی ئەیبینێت توانای تێگەشتنی لێی هەبێت و بیگۆڕێت بۆ داتایەک کە سوودی لێ ببینێت.
زیرەکی دەستکرد سیستمێک بەکار ئەهێنێت کە ئەویش بریتیە لە تێکەڵکردنی زیرەکی و ڕێژەیەکی زۆر داتا وە پڕۆسێس کردنیان لە ڕێگەی ئەلگۆریسمی دوبارە کردنەوەوە.
هەموو جارێک کە سیستمێکی زیرەکی دەستکرد کردارێک یاخود تاسکێک ئەنجام ئەدات لەسەر کۆمەڵێک داتا، دوای ئەوەی داتاکان تێست ئەکرێن و ئەپێورێن دواتر ئەو داتایانە بەکارئەهێنرێت بۆ دروستکردنی خیبرە (مەبەست لێی هەڵگرتنی داتاکانە و ناسینەوەیانە لە دواترا).
جۆرەکانی زیرەکی دەستکرد:
Purely Reactive: ئەم جۆرە هیچ میمۆریەکی نیە و تایبەت ئەکرێت بە ئەنجامدانی یەک کاری دیاریکراو
Limited Memory: کۆمەڵێک داتای دیاریکراو کۆ ئەکاتەوە و لە میمۆری هەڵیان ئەگرێت، دواتر داتاکان بەکار ئەهێنێتەوە بۆ بڕیاردان بەڵام میمۆریەکی زۆر کەمی هەیە.
Theory of Mind: ئەم جۆرە بەکارئەهێنرێت بۆ تێگەشتن لە هەست و سۆز، بیرکردنەوە و بابەتە کۆمەڵایەتیەکان بەڵام هێشتا ئەم جۆرەیان دروست نەکراوە.[2]
Self-Aware: کۆتا جیلی تەکنەلۆجیای زیرەکی دەستکردە کە توانایەکی زیرەکی ناوازەی هەیە، وە زۆر هەستیار و هۆشیارە بەرامبەر دەوروبەری.


ئامادەکردنی : لاوێن فەریق
Copyright © 2018, Baban Institute Powered by Kurdsoft