2025-01-10   109     
بەڕێزت ئەگەر خولیای کاری کۆمپیوتەر یان بەگشتی بواری تەکنەلۆجیای زانیاریت ، یاخود ئەگەر خوێندکاری یەکێک لە بەشە زانستییەکانی کە پەیوەندی بە کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیاوە هەیە ، ئەمڕۆ سایتێکی زۆر ناوەزەتان پیدەناسێنم کە لە هەرجێگەیەک بیت کە کۆمیوتەرت لانەبێت ، تەنها بە هەبوونی مۆبایلێک یان تابلێتێک کە هێڵی ئینتەرنێتت هەبێت ئەوا دەتوانیت کاری پرۆگرامینگ و دروستکردنی وێب سایت یاخود دروستکردنی داتابەیس بکەیت ، واتە لەنێو ئەم سایتەدا چەندین جۆری جیاوازی زمانی پرۆگرامینگی تێدایە کە تۆی بەکارهێنەر دەتوانیت هەر یەکێک لەم زمانە پرۆگرامینگانە بکەیتەوە و نمونەی زیندووی تێدایە و دەتوانیت کۆدەکانی بگۆڕیت بەوەی کە خۆت دەتەوێت و پاشان ئەنجامی کۆدەکانیشت ببینیتەوە. ئەم سایتە ناوازەیە ناوی
(( onecompiler.com ە ، کاتێک دەیکەیتەوە ڕاستەوخۆ چەندین هەڵبژاردەی زمانی پرۆگرامینگ و داتابەیس و دروستکردنی وێب سایتت دەخاتە بەردەست، خۆشبەختانە ئێستا یەکێکیت لەو ١٢ ملیۆن بەکارهێنەرەی کە ئێستا سوودمەندیت لە بەکارهێنانی ئەم سایتە ناوازەیە.
جگە لەم سایتە ، ئەپلیکەیشنێکیش هەیە کە بە نزیکەیی هەمان کارت بۆ دەکات ، کە بۆ هەردوو سیستمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستە و بەخۆڕایی دەتوانیت بەکاریبهێنیت و لە مۆبایلەکەتدا بوونی هەبێت ، ئەویش بە ناوی ( Replit ). کە ئەکاونتێکی گوگڵی پێوە دەبەستیتەوە و دەچیتە ناو ئەپلیکەیشنەکە و چەندین زمانی پرۆگرامینگ و بواری داتابەیس و نووسینی کۆدەکانی وێب سایت و چەندین هەڵبژاردەی جیاوازتری بۆ فەراهەم کردوویت و بەڕێزت دەتوانیت بەکاریانبهێنیت بە شێوازی ئۆنلاین.
لە کۆتایدا ئەمەوێت ئەوە بڵێم کە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆجیادا ئەبێت ئێمەش خۆمان بگونجێنین و بە خێرایی ڕێگا ببڕین لەگەڵ بەرەوپێچوونی تەکنەلۆجیای هاوچەرخ ".
هیوادارم سوود لەم بابەتە ببینن و سەرکەوتووبن.
لەگەڵ ڕێزدا.
ئامادەکردنی : مامۆستا ڕێبەر دارا