2025-01-24   264     
سویچ یەکێکە لە گرنگترین ئامێرەکانی ناو تۆڕ کە ئەرکی بەستنەوەی ئامیرەکانە بەیەکەوە، لەگەڵ بەرەوپێش چوونی تەکنەلۆجیای سەردەم و زیادبوونی پێداویستیەکانی مرۆڤ، بەڕێوەبردن و چاودێری کردنی ئامێرەکان ئاڵۆزتر و گرانتر دەبن بۆیە کۆمپانیا بەرهەمهێنە جیهانیەکان لە بواری تەکنەلۆجیادا بەردەوام لە هەوڵي ئەودان کە ڕێگای ئاسانتر و خێراتر بۆ ئەمکارە فەراهەم بکەن، لە نوێترین هەنگاودا چەند کۆمپانیایەکی جیهانی لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاریدا، نوێترین بەرهەمەکانی خۆیان ڕاگەیاند کە ئەویش Cloud Management Switch ە.
ئەم تەکنەلۆجیایە وەرچەرخانێکی گەورەیە لە بواری چاودێریکردن و بەڕێوەبردنی تۆڕەکانماندا کە لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:
بەڕێوەبردنی و چاودێریکردنی ئۆنلاین
ئەم ئامێرانە لە توانایاندایە کە لەڕێگەی کەیبڵەوە پەیوەستی ئینتەرنێت بکرێن و لە هەرکوێیەک بەکارهێنەر ئینتەرنێتی هەبوو لەڕێگەی ئامێرە زیرەکەکانی وەک کۆمپیوتەر و مۆبایل و تابلێت و ئایپادەوە دەتوانێت چاودێری سویچەکە بکات و بەڕێوەی ببات.
کەئەم تایبەتمەندیە زۆر کارئاسانی دەکات بۆ بەکارهێنەر و ئازادی دەکات لەوەی کە لەهەرکاتێکدا بێت و لەهەر شوێنێک بێت و بەبەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان کارەکانی لەسەر سویچەکە جێبەجێبکات.
Cloud Management Switch کۆمەڵێک لە هەڵبژاردنەکانی بەڕێوەبردن پێشکەش دەکات، وەک چوونەژوورەوەی وێب و بە سکانکردنی QR کۆد بۆ دەستگەیشتن بە هەموو تایبەتمەندیەکانی . بەکارهێنەران دەتوانن لەڕێگەی وێبەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە ڕووکاری ئەپەکەوە و لە دوورەوە کۆنترۆڵکردنی تەواوی ئامێرەکان بکەن.
بەکارهێنەر لەتوانایدایە کە چاودێری ئاستی بەکارهێنانی کارەبای ئامێرەکان بکات و بیکوژێنێتەوە دایگیرسێنێت.
لەتوانایدایە چاودێری ئاستی بەکارهێنانی باندویذی ئامێرەکان بکات.
لەتوانایدا هەیە کە VLAN جیاواز دروست بکات.
لەتوانایدا هەیە کە چاودێری ترافیکی تۆڕەکە بکات.
لەتوانایدا هەیە دایەگرامی نێتۆرکەکە ببینێت.
توانای پیشاندانی IP Address ی هەموو ئامێرەکانی هەیە کە پەیوەستن بە تۆڕەکەوە.
پشتگیری بەرزکردنەوەی وەشانی سویچەکە دەکات لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، زۆر تایبەتمەندی نایابی تر.
گرنگی لە تۆرەکاندا
ئەم سویچانە لە تۆڕەکاندا بەکاردەهێنرێن بۆ پەیوەست کردنی ئامێرەکان، لەوانە کۆمپیوتەر، کامێرای ئایپي، تەلەفۆنی ئایپی، ئەکسس پۆینت و ئایپی سپیکەر و هتد... کە بەخێرای ١٠٠٠ مێگابایت لە چرکەیەکدا بۆ هەر پۆڕتێک زانیاریەکان دەگوازێتەوە و بەهۆی پشتگیری کردنی لە پرۆتۆکۆڵەکانی ستانداردی POE دەتوانێت لە هەمان کاتدا پاوە و داتا بگوازێتەوە بۆ ئامێرەکان تا مەودای ٢٥٠ مەتر بۆ هەر پۆرتێکی ئیثەرنێت، هەروەها چەند پۆرتێکی تایبەتی لەسەر جێگیرکراوە کە دەتوانێت لە رێگەی کەیبڵی فایبەر ئۆپتیکەوە داتاکان بە قەبارەی گەورەتر و مەودای زیاتر بگوازێتەوە بۆ تۆڕەکانی تر.
ئاستی بەهێزی پاراستنی
توانای پاراستنی ئامێرەکانی Cloud Management Switch زۆر بەرزە لەبەر بوونی چەند ئاستەنگێکی پاراستن لە کاتی داخڵبون و تەنانەت لە نێوانی ئامێرە پەیوەستەکانیشدا، کەپشتگیری دروستکردنی VLANدەکات کە دەتوانیت هەر پۆرتە و ڤیلانێکی جیاوازی بۆ دروستکەیت و کەئەمەش بەربەست لە نێوان پۆرتەکاندا دروست دەکات هەروەها پشتگیری دروستکردنی چەند بەکارهێنەرێک دەکات بە ناو و پاسۆردی خۆی و بە رێگەپێدانی جیاواز کە ئەمەش ئاستی پاراستنی سویچەکان بەرز دەکاتەوە و هەرکاتێک هەوڵی دزەکردن درا بۆ ناو سویچەکە راستەوخۆ ئەدمینی تۆڕەکە ئاگادار دەکاتەوە.
ئەم تایبەتمەندانە وای کردووە کە یەکێک بێت لە گونجاوتریبن بژاردەکان لە کاتی پێکهێنانی تۆڕی نوێدا.
ئامادەکردنی : مامۆستا دەرون ڕؤوف محمود